PM:11:54:27/12/2025
1944 جار خوێندراوەتەوە
محەمەد شیاع سودانی دەڵێت، من و نوری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی كاندیدین بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی نوێی عێراق".
له‌باره‌ی كاندیدبوونەوەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانیش رایگەیاند، "خولی دووەم خواستێکی کەسی نییە و ئامانج لێی تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەیە کە دەستمان پێکردووە".
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥،محه‌مه‌د شیاع سودانی، له‌چاوپێكه‌وتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگه‌یاند، دیاریترین كاندیده‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی داهاتووی حكومه‌ت من و نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕین، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا چه‌ند ناوێكی دیكه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سایه‌تی عێراقییه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو، خولی دوه‌میش بۆ من خواستێكی كه‌سی نییه، ئه‌وه‌نده‌ی ئامانجی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌یه كه ده‌ستمان پێكردووه".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران، سودانی ئاشكرایكرد، "ئێستا هه‌وڵێكی گرنگ ده‌ده‌ین بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی نێوان تاران و واشنتن له به‌غدا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا، پێشنیارمان بۆ تۆم باراك نوێنه‌ری ئه‌مریكاش كرد كه ده‌توانین سود له په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ربگرین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا، هه‌ردو وڵاتیش تا ئێستا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیالۆگ ره‌ت ناكه‌نه‌وه".
له‌باره‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سودانی وتی، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هیچ ڤیتۆیه‌ك له‌سه‌ر سه‌رۆكی داهاتووی په‌رله‌مان دانانێت و بڕیاره‌كه‌ش له‌سه‌ر پێكهاته‌ی سوننه‌یه، متمانه‌یه‌كی زۆریشمان هه‌یه كه هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان د‌رك به جددیه‌تی قۆناغی داهاتوو بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت، باسی له‌وه‌كرد، "سنوورداركردنی چه‌ك داواكارییه‌كی ئه‌مریكی نییه، به‌ڵكو بڕیارێكی عێراقییه له به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا كه من پێشكه‌شی پەرلەمانی عێراقم كرد و ده‌نگی له‌سه‌ردرا، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانیشم ئه‌وه بوو كه قبوڵ نه‌كه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت بم و وه‌ك ته‌ماشاكه‌ری بۆردومانی باڵیۆزخانه و شوێنه‌كان بمێنمه‌وه، گروپه عێراقییه‌كانیش دوو بژارده‌یان له‌به‌رده‌مدایه، یان په‌یوه‌ندیكردن به دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانه‌وه یان چوونه سه‌ر رێڕه‌وی سیاسی".