PM:09:34:27/12/2025
7520 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا، بەهۆی خراپی رەوشی کەشوهەواوە سبەینێ لە ناوەندەکانی خوێندن لە پارێزگاکە بکرێتە پشووی فەرمی.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکی پارێزگای کەرکوکدا هاتووە، بڕیاردراوە بە راگرتنی دەوامی فەرمی بۆ سبەینێ یەکشەممە لە سەرجەم باخچەکانی منداڵان و خوێندنگە سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییەکان لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا”.
ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەم بڕیارە لەژێر رۆشنایی راپۆرتەکانی کەشناسی و پەروەردەی کەرکوك و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خوێندکاران دراوە بەهۆی بەردەوامیی دۆخی نالەباری کەشوهەوا، شەپۆلی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما".
ئاشکراشیکرد، "سبەینێ دەوامی فەرمی لە فەرمانگە حکومییەکان و کۆلێژەکان بە ئاسایی بەردەوامدەبێت".