کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلی بارانبارین و بەفربارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت تا کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ. دەشڵێت، پلەکانی گەرما روو لە نزم بوونەوەی زیاتر دەکات و خێرای با لەگەڵ بارانبارین بە چالاکی دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، شەپۆلی بارانبارین و بەفربارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامە تا کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ، سەبارەت بە بەفر بارین لە ئێستادا لە زۆربەی چیا بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر بارین بەردەوامە ناوچە جیا جیاکانی تر (سەنتەری پارێزگاکان و قەزاو ناحیە و ئیدارە سەربەخۆکان) بەهۆی بەهێزی کاریگەری شەپۆلەکە سەرجەمی ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری بارانبارین و بەفر بارینە.
لەبارەی وادەی
کۆتایهاتنی قۆناغی یەکەمی ئەم شەپۆلە باران و بافر بارینە جەختیکردووەتەوە، ئەمڕۆ
تا کاتەکانی ئێوارە باران بارین بە شێوەی لێزمە بارانی کورت خایەن و نمە بارانی پچڕ
پچڕ بەردەوامی دەبێت، لە ئێوارەدا کاریگەری شەپۆلی باران وەک قۆناغی یەکەم کۆتای دێت
و لەسەر ناوچەکەمان کەمێک لاواز دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما روو لە نزم بوونەوەی زیاتر
دەکات خێرای با لەگەڵ باران بارین بە چالاک دەمێنێتەوە .
هاوکات، سبەینێ
دووشەممە کاریگەری شەپۆلی باران و بەفربارین کەمێک لاواز دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیانی
رۆژی دووشەممە تا کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمان تەم و بەفر بارینێکی کەم لەسەر ناچە شاخە
بەرزەکان بەردەوامی دەبێت، پاشان کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لەگەڵ کەشی ناوچەکەمان تێکەڵ دەبێت و پلەکانی گەرما
زیاتر نزم دەبێتەوە دووبارە بارانبارین و بەفربارین لەسەرجەم ناوچەکەمان دەست پێدەکاتەوە
باران بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی
و دهۆک و هەڵەبجە ئەگەری بەفر بارینی دەبێت هەموو ئەو ناوچانەی بەرزیان لە ٧٥٠ مەتر
بەرزە لە ئاستی رووی دەریا ئەگەری بەفری هەیە، تا رۆژی سێ شەممە کاریگەری ئەو ناجێگیریەی
کەش بەردەوامی دەبێت.
بەرزترین
پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٥
پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢
پلەی سیلیزی
دهۆك : ١ پلەی
سیلیزی
زاخۆ : ٥
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٣
پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٨
پلەی سیلیزی