سەردێڕ:

هۆشدارییەکی بەپەلە لە هاتوچۆوە بۆ شۆفێران لەبارەی دروستبوونی شەختەوە

PM:06:43:28/12/2025

868 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و دەستپێکردنی بەفربارین، لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشداریی توند دەدەنە شۆفێران و هاوڵاتیان تاوەکو لە پێناو سەلامەتیی خۆیان، پابەندی رێنماییەکان بن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە ئێستادا لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەفربارین دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکرێت لە درەنگانی شەو، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی شەختە و بەستن لەسەر شەقامەکاندا.

هاوکات هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری بەپەلە بە شۆفێران دەدات و دەڵێت، "داوادەکەین هاووڵاتیان و شۆفێران بۆ کاری ناچاری نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن، چونکە بەهۆی بەفر و بەستنەوە رێگاکان مەترسیدار دەبن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو شۆفێرانەی لەسەر رێگاکانن، پێویستە بەوپەڕی وریاییەوە و بە خێراییەکی کەم شۆفێری بکەن بۆ ئەوەی لە رووداوی نەخوازراو بەدوور بن و دڵنیاببنەوە لە کارکردنی سیستمی گەرمکەرەوە و لایتەکانی ئۆتۆمبێل پێش بەکارهێنانی رێگاکان.













گەلەری