PM:06:55:27/12/2025
816 جار خوێندراوەتەوە
وا بڕیارە سبەینێ ئەنجوومەنی سیاسی نیشتیمانی هێزە سوننەکانی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامبدەن، بۆ بڕیاردان لەسەر سەرۆکی پەرلەمان، ٢٤ کاتژمێر بەر لە دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمان.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، سەڵاح کوبەیسی، سەرکردە لە هاوپەیمانی سیادە رایگەیاند، "کۆبوونەوەکانی پێشووی هێزە سیاسییە سوننەکان زۆر کێشەی هەڵپەسێردراویان یەکلاکردەوە، تاکە خاڵی مشتومڕ لەسەر کە ماوەتەوە کاندیدی سەرۆکی پەرلەمانە".
دووپاتیشی
کردەوە، "هێشتا پێداگری لەسەر کاندیدکردنی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پارتی
پێشکەوتن هەیە، کە موسەنا سامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم دژایەتی دەکات".
دەشڵێت،
"سبەی یەکشەممە، هێزە سیاسییە سوننەکان کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەن بۆ
بڕیاردان لەسەر سەرۆکایەتیی پەرلەمان"، ئاماژەی بەوەشکرد، "بەڵام ئەگەری
زۆرە ئەنجوومەنی سیاسی نیشتیمانی دوو کاندید پێشکەشبکات کە ئەوانیش حەلبوسی و
سەامەڕاین، ئەمەش ئاساییە".