بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی هاوردەی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێم زیادیکردووە و لە ئە‌مساڵدا نزیکەی ١٨٤ هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم رایگەیاند، له ئە‌مساڵدا له هه‌رێمی کوردستان ٩٣٢ كۆمپانیا مۆڵه‌تی بازرگانییان بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل وه‌رگرتووه و ١٨٣ هه‌زار و ٨٨٥ ئۆتۆمبێل له‌ڕێی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ر چوار ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، ئیبراهیم خه‌لیل، باشماخ و حاجی ئۆمه‌رانـه‌وه هاورده‌ی هه‌رێم كراون.
وتیشی،
١٨ مۆڵەت دراوە بە هێنانی هەزار و ٨٧٠ ئامێری بەرزکەرەوە (رافیعە) و دەڕاسە، ٢٩٤
مۆڵەت دراون بۆ هێنانی ئۆتۆمبێلی کلاسیک و ٢٨ مۆڵەتیش دراون بۆ هێنانی ماتۆڕسکیل
بۆ هەرێم.
ئاماژەی
بەوەشکرد، له ساڵی ٢٠٢٤ـدا ٩٢٨ مۆڵه‌ت
دراوە به كۆمپانیاكان و ١٧٢ هه‌زار و ٢٣١ ئۆتۆمبێل هاورده‌كراون، به‌راورد به
ساڵی رابردوو رێژه‌ی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له ئە‌مساڵدا زیادیكردووه، به‌ڵام ئه‌و
ئۆتۆمبێلانه‌ی له ده‌روازە فه‌رمییه‌كانه‌وه هاتونه‌ته هه‌رێم سه‌رجه‌میان لێره
نامێننەوە و به‌شێكیان ده‌برێنه ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.
ئاماژەی
بەوەشدا، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئۆتۆمبێل هاورده بكات، ده‌بێت پابه‌ندی مه‌رج و
رێنماییه‌كان بێت و پێویسته ئۆتۆمبێله‌كه، بڕاوه و سووتا‌و و ژێرئاوكه‌وتوو
نه‌بێت، له‌هه‌مانكاتدا پێویسته رێژه‌ی ٪٥ـی یه‌ده‌گی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله‌ی كه
هاورده‌ی ده‌كات، بێنێتە هه‌رێم.
وتیشی،
هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٤ تا رۆژی ١ـی ٩ـی ٢٠٢٦ رێگه‌پێدراوه و له‌دوای
ئه‌و به‌رواره‌وە، رێگه به‌و مۆدێله نادرێت بهێندرێته هه‌رێم.