سەردێڕ:

چەند هۆکارێکی سەرەکی هەڵوەرینی قژ بزانە

AM:09:05:08/12/2025

1188 جار خوێندراوەتەوە

هەستکردن بە تەنکبوونەوە یان هەڵوەرینی قژ زۆرجار شتێکی ئاساییە بەڵام ئەم نیشانانە هەندێک جار دەتوانن ئاماژە بن بۆ کێشەیەکی پزیشکی.


هەڵوەرینی قژ رەنگە بۆ ماوەیەکی کاتی بێت و بەهۆی چەندین هۆکاری دەرەکییەوە بێت، وەک فشار، نەخۆشی، کەمی ئاسن، دابەزینی خێرای کێش، یان چارەسەری کیمیایی، دکتۆر ئامنا عادل، لە بڵاوکراوەیەکیدا ئامۆژگاری و چارەسەرەکانی باسکرد کە یارمەتیدەرن بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەی قژ، هەروەها ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی وەرزی زستان کرد لەسەر تەندروستی قژ.

رایگەیاند " کەمبوونەوەی بەرکەوتن بە رووناکی سروشتی و پشتبەستن بە رووناکی دەستکرد هاوسەنگی ناوەوەی جەستە تێکدەدات و کاریگەری نەرێنی لەسەر کاتژمێری بایۆلۆجی جەستە دروست دەکات، ئەمەش یەکیکە لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ".

ئاماژەی بەوەشکردووە، خواردن لە تاریکیدا دەبێتە هۆی تێکدانی دەردانی هۆرمۆن و ئەنسۆلین، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی میتابۆلیزم و زیادبوونی ئارەزووی شەکر و خۆراکە چەورەکان.

ئەو پسپۆڕە هۆشداریشی داوە کە زیادەڕۆیی لە خواردنی شەکر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئەنسۆلین، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر خوێنبەرەکانی پێستی سەر دەبێت و لە ئەنجامدا تەندروستی تاڵەکانی قژ تێکدەدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خواردنەوە بەناوبانگەکانی زستان وەک شوکولاتەی گەرم کە رێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە هۆکارە لە زیادبوونی هەوکردن کە زیان بە ڕەگی قژ دەگەیەنێت.













گەلەری