سەردێڕ:

بەهۆی لافاوەوە منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان گیانی لەدەستدا

PM:05:37:09/12/2025

10336 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی منداڵێک تەمەن نۆ ساڵان لەکاتی لافاوە بەهێزەکەی سنووری لەیلان بێسەروشوێن بوو، کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی لە نزیک گوندی تەپەلو دۆزرایەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە پۆلیسی لەیلان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەرمی منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان تەرمەکەی لە نزیک گوندی تەپەلو دۆزراوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لافاو دروست بوو، لە ناوچەی گەرمیان لە شاری چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش شەپۆلەکە زۆر بەهێزبوو، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس، کە دوانیان خەڵکی چەمچەماڵ و کەسەکەی دیکەش کە منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵانە و خەڵکی ناحیەی لەیلانی سەر بە کەرکووکە گیانی لەدەستدا.


سۆران محەمەد - کەرکوک 
















گەلەری