PM:04:40:10/12/2025
3524 جار خوێندراوەتەوە
منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵان کەوتووەتە ناو چەمى گازینۆ لە شارى کەلار و خنکاوە، لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵى گەڕانن بەدوای تەرمەکەی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "منداڵەکێکی تەمەن ١٠ ساڵان کەوتووەتە ناو چەمى گازینۆ لە کەلار، بەڵام تائێستا تەرمەکەى دەرنەهێندراوەتەوە و تیمەکان سەرقاڵى گەڕانن".
بە وتەی چەند
شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە چەند منداڵێک نزیکی چەمی گازینۆ بوون و یەکێک لە
منداڵەکان پایسکیلەکەی کەوتووەتە ناو ئاوەکە و ویستوویەتی دەریبهێنێتەوە و
بەهۆیەوە پێی خلیسکاوەتە ناو ئاوی لافاوەکەوە.
هاوکات بەرگریی
شارستانیی گەرمیان دەڵێت، "پەیوەندیمان پێـوە کراوە منداڵێک کە
کەوتووەتە ناو چەمی گازینۆ و ئێمەش هاتووین بۆ دۆزینەوەی، بەرگریی شارستانیی
گەرمیان داواش لە هاونیشتمانیان دەکات نەچنە نزیک ئاوی چەم و رووبارەکان.