AM:11:19:08/12/2025
45332 جار خوێندراوەتەوە
پەروەردەی هەرێم دەڵێت، ١٠ رۆژ دەكرێتە پشوو لە قوتابخانەكان بەهۆی سەری ساڵی نوێوە و خشتەی تاقیكردنەوەكان چەند رۆژێك پێشخراوە پێش پشووی سەری ساڵ ئەنجامدەدرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەى حكومەتی ماوەبەسەرچوو، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، لە رۆژی ٢٥ـی ١٢ لەهەموو قوتابخانەکان دەبێتە پشووی فەرمی تاوەکو ٣ـی ١، بەردەوام دەبێت و ٤ـی هەمان مانگ دەوامی ئاسایی دەبێتەوە و وەرزی دوەمی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.
وتیشی، خشتەی
تاقیکردنەوەکان چەند رۆژێک پێشخراوەو پێش پشووی سەری ساڵ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی
وەرزی یەکەم ئەنجامدەدرێن و راستەوخۆ دوای پشووی سەری ساڵ وەرزی دووەمی خویندن
لەناوەندەکانی حکومی و ناحکومی دەست پێدەکات.
ئاماژەی ئەوەشكرد،
دەستکاریی ساڵنامە نەکراوە و هەر بەپێی ساڵنامەکە تاقیکردنەوەکان پێشخراون.