سەردێڕ:

خۆپیشاندان و ئازادی كۆمەڵگا

PM:06:51:09/12/2025
836 جار خوێندراوەتەوە
محمد عەبدولمحەمەد
+ -

ئاشكرایە سیاسەت چەندین بواری بەرفراوان ئەگرێتەوەو وەكو بواری ئازادی كۆمەڵگاش هەڵدەسەنگێنرێت، ئەم بوارە ئازادییەش كۆمەڵگا و گۆڕەپانێكی داهێنەرییانەكە تیایدا ئیرادەو پێشكەوتنی كۆمەڵگا بەرهەم دەهێنێت و ئەشێ وەكو هۆكارێك بێت بۆ پێناسەكردنی باشترین كۆمەڵگاش و هاوكات لە پاڕادیمی نوێشدا ئەتوانین بە ڕاست پێناسەكردنی بگەین،بۆیە هەر كۆمەڵگایەك پێكهاتەیەكی ئاخلاقییە و هەمیش سیاسییە كە بێ ئەم دوانە ناتوانرێ بناسرێتەوە،بۆیە دەكرێ پەیوەندی سیاسەت بە ئازادییەوە دروست بكرێ،گەر لە چوارچێوەی سیاسەت و ئازادی بكۆڵینەوە دەردەكەوێ كە بێ بەش نەبون لە سیاسەت و دۆزینەوەی بەكەڵكترین كاربۆ كۆمەڵگایەك واتە كردنەوەی بوارێكی ئازادی،چون بەشداری لە كایەی سیاسەت بوارە بۆ خودی ئازادی و فرە كۆمەڵگای دیموكراتیك، كەواتە هەریەكە ڕێكخراو ڕێكخستنە خۆپیشاندانییەكان كۆمەڵێكن بۆیە گرنگە بەگرنگییەوە پشتیان بگیرێت چون بنیادنانی حەقیقەت بە بونیادنانی ئەم كۆمەڵانەوە دەست پێ ئەكات، ئەوەی زیاتر پێویستە تێگەی لێ وەرگرین ئەوەیە كە ئەم جۆرە لە خۆپیشاندانە بكەینە گۆڕەپانی سیاسەت و كۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی دەرەنجام سیاسەت و كۆمەڵایەتی بونیش هاوسروشت بكرێن چونكە سیاسەت تایبەتمەندی كاراكتەرئاسای بە كۆمەڵایەتیبونەو لێی جیا نابێتەوە.

هەر خۆپیشاندان و پاڵپشتییەك بۆ ڕەخنەو ڕەخنەكان لە گەندەڵكاران و دادگایی كردنیان ماتەوزەی گەشەسەندن و پێشكەوتنێكی ئیرادە و ئازادی ئێمەیە بۆ تێپەڕینی ئەو دۆخە نەرێنییە ڕیزكراوانەی كە دەسەڵاتی كوردی دایناوە.

دوای ساڵانێك لە حكومڕانی ئاشكرایەو هەمو شتێك یەكلایەكە ژیانی پێدراو ژیان نییە، بە بەرنامە كارپێكردنی بێ دەنگیش زیاتر دۆخەكە و ئاییندەش بەرەو لێگەڕین بردوەو و بەهاو نرخێكی نەهێشتۆتەوە بۆ هاوڵاتیان بگەنە ئەوەی كە وەكو گەلێك بیسەلمێنێت كە ئێمە زیندوین و لە خاڵە لاوازەكانەوە بێنە مەیدان و بەهێز بوون دەست پێ بكەن، بۆیە هەر جۆرە مانگرتن و دەنگ بەرزكردنەوەیە بۆ ئازادی واتە گشتگیری بونی فیكری و تەوژمی هزرە كە بە خێراییەكی باش ئەتوانرێ بەرەو میلیتانێتی بەهاداری ئازادی هەنگاو بنێت و گەلێكی بەرخۆدێریش بخوڵقێنێت.

گەلەری