سەردێڕ:

بەهۆی کەشوهەواوە چەند پارێزگایەک پشوویان راگەیاند

PM:05:11:10/12/2025

28604 جار خوێندراوەتەوە

به‌هۆی‌ خراپی‌ دۆخی‌ كه‌شوهه‌وا و به‌رده‌وامبوونی‌ بارانبارینه‌وه‌ هەریەکە لە پارێزگاکانی کەرکوک و بابل و دیوانیە بڕیاریاندا سبەی پێنجشەممە دەوامی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکان رابگیرێت و پشووی فەرمی بێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، "بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە، بڕیارماندا سبەی پێنجشەممە دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی پارێزگا و قوتابخانە و کۆلێژەکان رابگرین، هاوکات تیمە خزمەتگوزارییەکان لە کەرکوک بەردەوام دەبن و شانەی قەیران و کارەساتەکانیش لەسەر کارەکانیان دەبن".
هاوکاتر ئەنجوومەنی پارێزگای بابل رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان، جگە لە فەرمانگە ئەمنییەکان و خزمەتگوزارییەکان.

لەلایەکی ترەوە، ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییەش، بڕیاریدا سبەینی لە دامودەزگاکان و خوێندنگاکان پشووی فەرمی بێت، ئەمەش بەهۆی ئەو شەپۆلە توندەی بارانبارین روویان لەو ناوچانە کردووە.













گەلەری