سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: بەهۆی حکومەتی ماوەبەسەرچوو ساڵانە ٤١ ملیار مەتر سێجا ئاو بەفیڕۆدەچێت

PM:03:33:10/12/2025

812 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ دەڵێت، بەهۆی نەبونی پلان و لەدەستدانی هەموو دەرفەتێک بۆ خزمەت و سوودی خەڵک لەسایەی حکومەتی ماوەبەسەرچووە ساڵانە ٤١ ملیار مەتر سێجا ئاو لە هەرێمی کوردستان بەفیرۆ دەچێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، خۆشی فەرەیدون، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان وتی، لە هەرێمی کوردستان ٢٤٠ شوێن دیاریکراوە کە گونجاوە بۆ دروستکردنی بەنداو و گلدانەوەی ئاو، کە بە کارکردن و بنیادنانی بەنداو لە ٤٠ ناوچەدا لەو ٢٤٠ شوێنە ئەتوانرا داهاتوی هەرێم بگۆردرێت لە رووی دابینکردنی ئاو و بەرەوپێشچونی کەرتی کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵ و ماسی، دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئاو بۆ ٣٠ ساڵی داهاتوو.

وتیشی، لەدوای ٣٣ ساڵ حکومرانی هەتا ئێستا خاوەنی ٣ بەنداوی گەورەین کە دوانیان دروستکردنیان ئەگەرێتەوە بۆ پەنجا و شەستەکانی سەدەی رابردوو، وە بە هەرسێکیان توانای گلدانەوەی ١٠ ملیار مەترسێجا ئاویان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەداخەوە لەسەروو ئەو هەموو داهات و پارەو سامانەی ئەم وڵاتەوە بەنداوەکان لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەهۆی دابین نەکردنی بودجە بە تەواو نەکراوی بەجێهێڵدراون، کە ئەگەر بەنداوەکانی (باوەشاسوار و حەسەن کەنۆش و خۆرنەوازان و قادرکەرەم) لە ناوچەی گەرمیان دروستکردنیان تەواو بکرایە ئەتوانرا خەڵکی گەرمیان و چەمچەماڵ لەو هەموو زیانە گیانی و مادیە بپارێزرانایە.













گەلەری