PM:06:01:09/12/2025
38124 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە، لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەرمیی دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو لافاو و کارەساتەی ئەمرۆ رووی لە ناوچەکەمان کرد، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە، سبەینێ لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکان، خوێندنگەکان زانکۆ و پەیمانگەکان پشووی فەرمییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پشووەکە ئەو دامودەزگایانە ناگرێتەوە کە ئێشکگری بەردەوامیان هەیە.
هاوکات هەڤاڵ
ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، سبەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەوامی
فەرمییە، بەڵام ئەگەر دۆخێکی نەخوازراو دروستبوو، سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان
دەسەڵاتیان هەیە بڕیار بدەن.