PM:01:57:21/11/2025
972 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، ئامادەکاریان کردووە بۆ دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی نۆی ئەمساڵ.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، موحسین محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، بەپێی سیستمی فۆڕمی خۆراک، ئامادەکاری دەکرێت بۆ رادەستکردنی سێ ملیۆن فەردە ئارد بەسەر دابەشکەرەکانی ئارد، بۆ مانگی نۆی ئەمساڵ.
دەشڵێت،
رێکارەکان لەژێر چاودێری دەستەی کوالێتی کۆنترۆڵ ئەنجامدەدرێن، تاوەکو لە کوالێتی
ئارد دڵنیاببنەوە و پشکنینی تاقیگەیی وردی بۆ ئەنجامبدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد،
دەستەی چاودێری لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لە سلێمانی، کەرکوک، ئەنبار و
کەربەلا سەردانی دابەشکەرەکانی ئاردیان کردووە، تاوەکو دڵنیابننەوە لەو کۆگەیانەی
بەشەئاردەکانیان تێدا هەڵدەگیرێت.