ئه‌مریكا پێشنیازێكی نوێ بۆ كۆتایی هێنان به‌جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌خاته‌ڕوو كه به‌و پێیه‌ش پێویسته كیێڤ ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له‌خاكی وڵاته‌كه‌ی ببێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، به‌پێی پێشنیازه نوێكه‌ی واشنتن، ئۆكرانیا پابه‌ند ده‌كرێت ده‌سته‌به‌رداری ئه‌و زه‌ویانه بێت كه له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه داگیركراون به‌تایبه‌تیش ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی روسیا.
هه‌ر به‌پێی هه‌مان
پێشنیاز كه ٢٨ خاڵی له‌خۆگرتووه پێویسته كیێڤ قه‌باره‌ی سوپاكه‌ی بۆ نیوهێنده
كه‌مبكاته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌ك میدیا جیهانییه‌كان ئاماژه‌یان پێكردووه
ئه‌م پێشنیازه‌ی ئه‌مریكا به‌چه‌شنی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئۆكرانیایه.
هاوکات سەبارەت
بەو بابەتە ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی كرملین بێئاگایی مۆسكۆی له‌پێشنیازه‌كه‌ی
واشنتن راگه‌یاند.
لایخۆشیانه‌وه
وڵاتانی ئه‌وروپا پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكایان ره‌تكرده‌وه كه له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی
روسیادایه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە
ئێستادا ئۆکرانیا لە قەیرانێکی سیاسی و سەربازی قورسدایە و هێزەکانی رووسیاش لەم
دوایانەدا لە شاری پۆکرۆڤسک دەستکەوتیان بەدەستهێنا و لە بەرەکانی دیکەشدا
بەردەوامن لە پێشڕەوی کردن.