PM:07:34:18/11/2025
1396 جار خوێندراوەتەوە
ئەمشەو دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگالی دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی یانەی نەسری سعودی و هەڵبژاردەی پرتوگال، وەک بەشێک لە تیمی محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە بانگهێشتی کۆشکی سپی کراوە.
رۆژنامەکە وتووشیەتی، بانگهێشتەکە یەکێک دەبێت لە
رووداوە گەورە دیبلۆماسیەکان بۆ شازادەی جێنشینی سعودیە، ئامادەبوونی رۆناڵدۆش
لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە هەر بۆ ئەو مەبەستەیە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکێکە لە رووخسارە دیارەکانی خولی
تۆپی پێی سعودی و یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی مێژووی تۆپی پێ.