PM:06:45:18/11/2025
1028 جار خوێندراوەتەوە
کارەبای عێراق دەڵێت، پڕۆژەی وزەی خۆر لە بەسرە هەنگاوی گرنگی بڕیوە و کۆتایی ئەمساڵ بەشی یەکەمی پڕۆژەکە دەکەوێتەکار.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، پڕۆژەی وزەی خۆر لە بەسرە، کە توانای بەرهەمهێنانی ٢٥٠ مێگاوات کارەبای هەیە، بەرەوپێشچوونی بڕیوە و پێشبینیدەکرێت کۆتایی ئەمساڵ بەشێکی گرنگی پڕۆژەکە بکرێتەوە و بکەوێتەکار.
ئاماژەی
بەوەشکرد، پڕۆژەکە لە چوارچێوەی پلانەکانی حکومەتدایە، ئامانجی سەرەکیی پڕۆژەکە
زیادکردنی وزەی نوێبووەوە و کەمکردنەوەی پشبەستنە جۆرەکانی دیکەی سوتەمەنی.
گوژمەی
تەرخانکراو بۆ پڕۆژەی وزەی خۆر لە بەسرە ٨٢٠ ملیۆن دۆلارە لەسەر رووبەری نۆ هەزار
دۆنم زەوی، هەروەها لەلایەن کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی فەرەنسییەوە جێبەجێدەکرێت.