سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەتی فیدراڵ پلانی هەیە ئابووری وڵات هەمەچەشن بکات و پشت نەبەستێت تەنها بە بەرهەمی نەوت و دەشڵێت، تێڕوانینی روونیان هەیە گاز هەناردە نەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەڵێت، لە ماوەیەکی کەم و تا ساڵی ٢٠٢٨ لە هەناردەکردنی گاز دەوەستێنن و چاکسازی ئابووری ئەنجامدەدەن.
دەشڵێت، ئەم پلانە وەبەرهێنانێکی باش بۆ وڵات رادەکێشێت، کە بریتییە لە ١٠٠
ملیار دۆلار لە ولاتانی خلیج و کەنداو.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەژاری کەمدەکەنەوە و دامەزراندنی حکومی وکار لەسەر
کەمکردنەوەی گەندەڵی دەکەن و لەم کابینەیە و کابینەکانی داهاتووشدا زیاتر کاری لەسەردەکەن.
هاوکات سودانی وتیشی، پەیوەندییەکی باشیان هەیە لەگەل هەرێم ویەکێتی ئەوروپا
و لایەنەکانی تر و وئەمریکا، و بەردەوام گفتوگۆدەکەن.