PM:12:42:18/11/2025
3024 جار خوێندراوەتەوە
سودانی، لە کۆڕبەندی ئاشتی، سەبارەت بە پێکهێنای حکومەت دەڵێت، کاتێکی دەستووری پێویستە بۆ پێکهێنانی حکومەت و، پێویستە یاسای باشتر دابڕێژین و لە ئەمڕۆوە دەستدەکەین بە گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت و یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتییەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆڕبەندی ئاشتی وتی، لەگەل لایەنەکان قسەدەکەن لەسەر پێکهێنانی حکومەت و مافی دەستوری هەموو لایەنەکان دەپارێزن بە رێڕەوێکی دیموکراسی و وتیشی، بۆشاییەک هەیە لە پەرلەمان و پێویستە لە لایەن نوێنەرانی خەڵک پڕبکرێتەوە و نوێنەرایەتی خەڵک بکەن و بتوانن ئەو بۆشاییانە پڕ بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دیالۆگێکی بەهێز هەیە لە نێوان هەرێم و بەغدا و ئەو
کێشانەی هەیە هەندێک کێشەی تەکنیکی و هەماهەنگی هەیە لە نێوانیان و هەوڵدەدەن بۆشاییەکان
پڕ بکەنەوە.
دەشڵێت، کاریان کردووە لەسەر کەمکردنەوەی ئاڵەنگەریەکان و سەبارەت بە
گرێبەستی نەوت و یاسای ناوبژیوانیکردن دەڵێت، هەموو ئەوانە کێشە نەبوون لە ماوەی
ئەم کابینەیە ، بە گفتوگۆکردن دەتوانن چارەسەری کێشەکان بکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، دڵنیای دەدات حکومەتی
عێراق پێویستیەکانی هەرێمی کوردستان لە هەمان ئاستی ناوچەکانی تری عێراق دادەنێت و
کێشەی خەڵکی هەرێمی وەک هەموو کێشەی بەشەکانی تری عێراقە.