PM:07:24:16/11/2025
1476 جار خوێندراوەتەوە
به‌پێی داتاكانی گڵۆباڵ پێترۆڵ پرایس، عێراق پێگه‌ی خۆی پاراستووە له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كه‌مترین نرخی به‌نزینیان هه‌بووه له ماوه‌ی مانگی رابردوو، کە له پله‌ی هه‌شته‌می وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی گڵۆباڵ پڕۆڵ پرایس لە بڵاوکراوەیەکدا داتای مانگی رابردووی خستەڕوو و دەڵێت، نرخی به‌نزین له عێراق 0.649 دۆلار بووه بۆ هه‌ر لیترێك، به‌مه‌ش پێگه‌ی خۆی له نێو ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ی كه‌مترین نرخی سوته‌مه‌نییان هه‌یه، پاراستووه.
ئه‌م نرخه له چوارچێوه‌ی سه‌قامگیری رێژه‌یی
له بازاڕی عێراقدا دێت به‌راورد به وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی كه شایه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی
به‌رچاویان به‌خۆوه بینیوه.
ئەوەش لە کاتێکدایە، نرخی لیترێك به‌نزین
كه ده‌درێته شۆفێران له‌پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق به ٤٥٠ دیناره،
به‌ڵام له هه‌رێم حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە نرخی زیاتر لە ٧٥٠ دینار بەنزین دەفرۆشێت
بە هاوڵاتیان.