بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی دەڵێت، چوار رۆژ کات ماوە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک. دەشڵێت، لە٪١٣هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕنەکردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، چوار رۆژ کات ماوە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک.
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشکرد، لە٪١٣هاوڵاتیانی هەرێمی
کوردستان فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕنەکردووەتەوە.
هاوکات سیامەند قادر، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەولێر وتی، لە مانگی ١٢ـەوە هاوڵاتییان دەتوانن ناوی منداڵەکانیان تۆماربکەن، بۆ
تۆمارکردنەکە بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت.
وتیشی، ئەو هاوڵاتییانەی لە ماوەی رابردوودا نەیانتوانیوە
پسوڵەی خۆراکەکانیان نوێبکەنەوە، ١٠ رۆژ دەرفەتیان دراوەتێ و لە ١٠ـ ئەم مانگەوە تاوەکو
٢٠ـی مانگ، دەتوانن بێ بەرامبەر نوێی بکەنەوە.