سەردێڕ:

بەریتانیا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوە دەرماڵەی نیشتەجێبوون و هەفتانەی کۆچبەران

AM:09:56:16/11/2025

1544 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی بەریتانیا رێکارێکی نوێی دژی کۆچبەران گرتەبەر و وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوە دەرماڵەی نیشتەجێبوون و هەفتانەی ئەو کۆچبەرانەی خۆیان لە کارکردن دەدزنەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا باسی لەوەکردووە، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە نوێیەکان، دەرماڵەی نیشتەجێبوون و هەفتانەی بەشێک لە کۆچبەران هەڵدەوەشێنرێتەوە کە یاسا دەشکێنن و کار ناکەن و دەشڵێت، لەم رێگە نوێیەوە ئامانجیان ئەوەیە کۆچبەرانی نایاسایی سەرنجیان بۆ سەر بەریتانیا کەمتر ببێتەوە.

بەپێی هەندێک لە داتاکانیش، لە ساڵی ٢٠٢٥ نزیکەی ١١٠ هەزار مافی پەنابەرێتیان لە وڵاتەکە بەدەستهێناوەکە زۆرترین رێژەیە لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە، وڵاتەکەش دەیەوێت ئەو شەپۆلە زۆرەی کۆچبەران رابگرێت.

بڕیارە سبەی دووشەممەش وەزیری ناخۆی بەریتانیا روونکردنەوەی زیاتر لەسەر مەرجە توندوتۆڵییە نوێیەکان بدات و هەنگاوەکانی مامەڵەکردنی حکومەتی وڵاتەکە لەگەڵ کۆچبەران بخاتەڕوو.













گەلەری