AM:09:15:16/11/2025
1484 جار خوێندراوەتەوە
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ماربۆگی راگەیاند کە لە ئەسیوپیا تۆمارکراوە و تا ئیستا هیچ چارەسەرێکی نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردەوە، نۆ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ماربۆرگ لە ئەسیوپیا تۆمارکراوە، جێی باسە کە لە حاڵەتی توندبوونی نەخۆشییەکە ئەگەری مردنی نەخۆش هەیە، تا ئێستاش هیچ دەرمان یان ڤاکسینێک دژی نەخۆشییەکە بەرهەم نەهێنراوە.
باس
لەوەشکراوە، نیشانە باوەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بریتییە لە بەرزبوونەوەی پلەی
گەرمی، سەرئێشەی توند، خوێنبەربوون و ئازاری ماسولکەکان، دوای پشکنین و لێکۆڵینەوە
دەرکەوتووە ئەمە نەوەیەکی نوێی ئەو ڤایرۆسەیە کە ماوەیەک لەمەوبەر لە باشووری
ئەسیوپیا بڵاوبووەوە.
رێکخراوەکە ئاماژەی
بەوەشکردووە، تیمی تایبەتی لێکۆڵینەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکەی رەوانەی ئەو
وڵاتە کردووە.