PM:01:18:15/11/2025
1088 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، رەنگە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دوابکەوێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هۆشیای زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی وتی، نەخشەی سیاسی عێراق لە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەوە ئاڵۆزە.
وتیشی، پێیان وایە هەر ئەو ئاڵۆزییە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت دوابخات و
هاوکات لەوانەشە هەمان هۆکار پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ خێرا بکات.