PM:01:10:15/11/2025
1100 جار خوێندراوەتەوە
ماوەی ٤٥ رۆژە دابەشکردنی مووچە لە هەرێم لە ماوەی ئاسایی خۆی دواکەوتووە، بەرپرسانی حکومەتی ماوەبەسەرچووش هیچ روون کردنەوەیەکیان نەداوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا حکومەتی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەى مانگی ١١ـی فەرمانبەرانی خۆی بکات، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێم تا ئێستا مووچەی مانگی نۆیان وەرنەگرتووە، تا ئێستاش حکومەتی ماوەبەسەرچوو باسی هاتنی مووچە ناکات.
هاوکات حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا ئێستا داهاتی ناوخۆی ئەم مانگەشی رادەستی
بەغدا نەکردووە کە یەکێکە لە مەرجەکانی ناردنی مووچە بەپێی رێککەوتنەکەی لەگەڵ
حکومەتی عێراق لە مانگی حەوتی ئەمساڵ.
ئەوە لەکاتێکدایە، تا ئێستا چارەنوسی دوو مووچەى ئەمساڵ بە نادیاریی
ماوەتەوە.