PM:12:01:15/11/2025
956 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکان لەم هەفتەیەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ههرێمى كوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و کێشەکانی هەرێم تەوەری سەردانەکە دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، چاوگێکی ئاگادار لە حکومەتی عێراق باسی لەوە کردووە، بڕیارە دوو سبەى محهمهد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانی عێراق سهردانى شارى ههولێر بكات و ژمارهیهك كۆبونهوه و دیدارى سیاسیى دەکات و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆ دهكهن، بەتایبەت تائێستا بەشێک لە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەوانەش پرسی مووچە بەچارەسەرنەکراوی ماونەتەوە.
ئەم
سەردانەى سودانى بۆ ههرێمى كوردستان لەکاتێکدایە، کە هاوپەیمانییەکەی لەدوایین
هەڵبژاردندا، براوەی یەکەم بوو و چاوی لەوەیە بۆ خولێکی تر پۆستی سەرۆک وەزیرانی
عێراق وەربگرێتەوە.
هاوکات، بەشێکی تری لایەنە شیعەکان بە سەرکردایەتی نوری
مالیکی دەیانەوێت پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ خۆیان یەکلابکەنەوە و دەڵێن، سودانی
بەشێک نابێت لەو هاوپەیمانیە.
ڤـ.ر