AM:10:10:15/11/2025
1056 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەپێناو کەمکردنەوەی نرخی مادە خۆراکییەکان؛ پێناسی گومرگی لەسەر بەشێکیان کەم دەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥،دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکرد، باجی گومرگى لەسەر چەندین خۆراکى سەرەکى لادەبات، لەوانەش گۆشتی مانگا و قاوە و میوەکان بۆ ئەوەى نرخەکانیان هەرزان بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی هەینی باجی زیاتر لە ٢٠٠ بەرهەمی خۆراکی لابردووە،
هەروەها رێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ژمارەیەک وڵات کردووە لەوانەش ئەرجەنتین و
ئیکوادۆر و گواتیمالا و سلڤادۆر بۆ نەهێشتنی باجی گومرگی و نەهێشتنی نیگەرانی هاوڵاتیانی
وڵاتەکەی سەبارەت بە گرانی نرخی ئەو مادە خۆراکیانە.