AM:08:18:15/11/2025
740 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٣ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار نزمبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، جیاواز لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس کەمێک بەرزبووەوە و بە ٦٠ دۆلار و ٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لەدوای
ئەوە دێت، کە سزا نوێکانی ئەمریکا بۆ سەر وزەی روسیا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی
جیهاندا بەرامبەر بە چەند رۆژی رابردوو دابەزی.