سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە بازنەی مەلیک مەحمود سێ کەس برینداربوون

PM:08:07:14/11/2025

1260 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆ کە لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕێک روویداوە سێ کەس برینداربوون و برینی کەسێکیان سەختە.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە بە ماتۆڕسکیلێکدا و ماتۆڕەکە بووە بە دوو کەرتەوە، سێ کەس لەسەر ماتۆڕەکە بوون و بە وتەی سامان نادر کە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە، سێ بریندارەکە پیاوێک و دوو ئافرەت بوون و تەندروستی شۆفێرەکە ناجێگیرە.

سامان نادر وتیشی، بریندارەکان پیاوێک و دوو ئافرەتی نیپاڵی بوون و دوو ئافرەتەکە تەندروستیان جێگیرە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار.

رووداوەکە بەهۆی پێشبڕکێی نێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە و یەکێکیان کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ماتۆڕەکەدا.

عەلی ساڵح - سلێمانی 













گەلەری