PM:02:03:14/11/2025
3336 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، کۆمسیۆن خەریكی پرۆسێسكردنی دەنگی ئەو وێستگانەی دەنگدانە كە هێشتا ئەنجامەكانیان نەنێردراوە و رەنگە هەفتەی ئایندە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رابگەیەندرێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویکردەوە، وەكو ئامادەكارییەك بۆ راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن، كۆمسیۆن خەریكی پرۆسێسكردنی دەنگی ئەو وێستگانەی دەنگدانە كە هێشتا ئەنجامەكانیان نەنێردراوە، ئەم ئەنجامانە دەخرێنە ناو ناوەندی هەژماركردنی دەنگەكان.
وتیشی، راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن
دوای یەكلاكردنەوەی سكاڵاكان دەبێت، ئەمەش رەنگە بكەوێتە هەفتەی ئایندەوە و بە
بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیاران دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد،هەموو بڕیارەكانی ئەنجومەنی
كۆمسیاران دوای سێ رۆژ لە بڵاوبوونەوەیان، دەكرێت لە
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان تانەیان لێ بدرێت.
وتەبێژى کۆمسیۆن وتیشی، هەموو دەنگەكان دەخرێنە ناو پرۆگرامێكی تایبەت
بە ئەژماركردنی شێوازی (سانت لیگۆ)، ئەم بەرنامەیە هەڵدەسێت بە دابەشكردنی
كورسییەكانی هەر پارێزگایەك، كۆمسیۆنیش هەڵدەستێت بە راگەیاندنی ژمارەی كورسییەكان.