بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەرداهات و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ١٩٢ دۆلار و ٥٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٤٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و ٢١٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە ٢٥ دۆلار نزمبووەوە.
لە بازاڕەکانی
هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٢٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٤٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٨١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٦١ هەزار دینارە