سەردێڕ:

تاقیکردنەوەی مورشیدی ئایینی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ بەڕێوەچوو

PM:11:43:13/11/2025

1488 جار خوێندراوەتەوە

لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم، تاقیکردنەوەی مورشیدی ئایینی بۆ وەرزی حەجی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی تشرینی ٢٠٢٥، کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم وتی، لیژنەیەکی باڵا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پیکهێنرا بۆ ئەنجامدان و هەڵسەنگاندنی مامۆستایانی ئایینی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم، بۆ وەرزی حەجی ٢٠٢٦ کە بە شێوەی ئەلیکترۆنی ناویان تۆمارکردبوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تاقیکردنەوەکە لە کەشێکی ئارام بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافەکان لە پارێزگا، ئیدارە سەربەخۆکان، قەزا و ناحییەکان بەڕێوەچوو، نزیکەی ٤٠٠ مامۆستای ئایینی بەشدارییان کرد و هەر مامۆستایەک نمرەی ٧٥٪ بەدەست بهێنێت ناوی دەچیتە تیروپشکەوە کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.













گەلەری