PM:02:23:13/11/2025
1164 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، داخستنی حکومەت کۆتایی هات، کە ماوەی ٤٣ رۆژی خایاند و كێشە لە کەرتی ئابوری و دیموکراتەکانی بە هۆکاری سەرەکی داخستنی حکومەت و دۆخی ئێستای ولاتەکە زانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسایەک لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە کە کۆتایی بە درێژترین داخستنی حکومەت لە مێژوی ویلایەتە یەکگرتوەکاندا دەهێنێت و بودجە بۆ حکومەت دەگەڕێنێتەوە لە وتارێکدا وتی، ئەم داخستنە کۆتایپێدەهێنێت و دەڵێت، بینییان کە بازاڕی پشکەکان گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی.
وتیشی، بە
واژۆکردنی ئەم یاسایە، حکومەتی فیدراڵی ئێستا دەست بە کارە ئاساییەکانی دەکاتەوە وکۆتاییان
هێنا بە داخستنی حکومەت و دووبارە حکومەتی ئەمریکا دەکەنەوە و بەوەش مووچەی کارمەندانی
کارگێڕی لە بەڕێوبەرایەتی و وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
هاوکات، ترەمپ داوای
لە گەلی ئەمریکا کرد کە ئەوەی دیموکراتەکان کردیان بە وڵاتەکە لەبیری نەکەن کاتێک
هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول دێت.
دوای ئەوەی
دانوستانهكانی نێوان كۆمارییهكان و دیموكراتهكان لهسهر بودجهی نوێ شکستیهێنا،
لە ١ـی تشرینی یەکەمەوە حکومەتی ئەمریکا داخرا و لە ئەنجامدا سەدان هەزار کارمەندی
فیدراڵی بێکار بوون و سەدان هەزاری دیکەش بە بێ ممووچە کاریاندەکرد.