AM:10:33:13/11/2025
1448 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی دەڵێت، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، و لەکاتەکانی درەنگانی شەو لەهەندێ شوێن ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە.
ئەمڕۆ ١٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسیی دەشڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن و سەبارەت بە کەش و هەوای سبەینێ دەڵێت، پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن و لە درەنگانی شەودا ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە.
وتی، کاریگەری
باران بارین درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی
ناوچەکانی ترى هەرێم و لەکاتەکانی درەنگانی شەودا، لە هەندێك شوێن ئەگەری تاوە
باران و بروسکە هەیە و تا چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
بەهۆی
بەرزبوونەوەی با، ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە، بە تایبەت لە ناوچەکانی
رۆژئاوای هەرێم.
هاوکات، نزمترین پلەی گەرمی لە حاجی ئۆمەرانە کە ١٣ پلەی سیلیزییە و بەرزترینیش لە کەرکوکە ٢٦ پلەی سیلیزییە.