بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەرداهات و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٢١٤ دۆلار و ٥٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٤٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و ٢١٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٩٤ دۆلار بەرزبوووتەوە.
لە بازاڕەکانی
هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٢٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٤٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٨٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٦٥ هەزار دینارە