PM:11:42:12/11/2025
1724 جار خوێندراوەتەوە
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، مۆڵەتی ٣٠ رۆژ بە كاندید و لایەنە سیاسییەكان دەدات بۆ لێكردنەوەی پۆستەرەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تاوەكو ٣٠ رۆژ ماوە لەبەردەست كاندیدەكان دەبێت بۆ لێكردنەوەی سەرجەم پۆستەر و بانگەشەكان لە شەقام و شوێنە گشتییەكان.
کۆمسیۆن روونیشی كردووەتەوە، هەر کاندیدێک لەماوەی دیاریكراودا
پۆستەری بانگەشە لانەبات، ئەوا تیمەكانی كۆمسیۆن خۆیان بەو كارە هەڵدەستن و تێچووی
لابردنی پۆستەرەكان لەو بڕە پارەیە دەگێڕنەوە كە لە هەر کاندیدێک وەكو بارمتە
وەرگیراوە.
هاوکاتلەبارەی تانەگرتن و تۆماركردنی سكاڵا لە
هەڵبژاردن، كۆمسیۆن ئاماژەی بەوە كردووە، كە تاكو ئێستا ٧٧ سكاڵا لەسەرانسەری
عێراق لە هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەت تۆمار كراون.