سەردێڕ:

پێش دەسەڵات؛ ئۆپۆزسیۆنی ساختە بە کەمکردنی دەنگەکانی نەوەی نوێ دڵخۆشە

PM:11:17:12/11/2025

1944 جار خوێندراوەتەوە

کەمکردنی دەنگەکانی نەوەی نوێ ئۆپۆزسیۆنی ساختەی دڵخۆشکردووە، لەلایەکی ترەوە بەهۆی ترسیانەوە، دەسەڵات شاسوار عەبدولواحیدی دەستگیرکردنی و لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنیش دەستیانکرد بە هەڵمەتی دژایەتی بانگەشە و کەمپینی نەوەی نوێ.


نەوەی نوێ وەک خۆیان دەڵێن ئەوەی لە دەستییان هات لەم چوارساڵەی رابردوو کردیان لە فشار بۆ دەسەڵات و بەرگری لە مافی خەڵك، تەنانەت سەرۆکەکەی کە شاسوار عەبدولواحیدە تەنها سەرۆک حزبە لە زیندانە بە هۆکاری سیاسی سزادراوە.

دەسەڵات سێ مانگ پێش هەڵبژاردن شاسوار عەبدولواحیدی زیندانی کرد، چونکە دەترسا بوونی ئەو لەم هەڵبژاردنە رۆڵ و کاریگەری گەورەی ببێت، وە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن پارتی ویەکێتی دەستیانکرد بە هەڵمەتی دژایەتی بانگەشە و کەمپینی نەوەی نوێ و لە زاخۆوە و تا خانەقین فلێکس و بانگەشەکانی نەوەی نوێ دەدڕێندران و لێدەکرایەوە.

پێداگیری شاسوار عەبدولواحید لەسەر هەڵوێستەکانی لە زیندانەوە وایکرد دەسەڵات زیاتر دژایەتی بکات، تەنانەت بە هێز رێگری کراوە لەوەی بەرنامەی تاوتوێ لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید پەخش بکرێت.

هەموو ئەو دژایەتیەی دەسەڵات ترس بوو لە بەهێزبوونی نەوەی نوێ، ئێستا کە نزیکەی ١٤٠ هەزار دەنگی بەدەستهێناوە و دەنگ و کورسییەکانی کەمیکردووە ئۆپۆزسیۆنی ساختە پێی دڵخۆشە و سەرنجەکانیان لەسەر کەمکردنی دەنگی نەوەی نوێیە، ئەو هێزانە دڵخۆشیشن بەوەی پارتی و یەکێتی ملیۆنێک و ٦٠٠ هەزار دەنگیان هێناوە، وەک پێشتر ئەو هێزانە پشتیان لە دەسەڵات و رووی هێرشەکانیان هەر لە نەوەی نوێ بووە.













گەلەری