سەردێڕ:

بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی حزبەکانی دەسەڵات بە خۆشی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە چەندین کەس برینداربوون

PM:10:43:12/11/2025

1440 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی حزبەکانی دەسەڵات بەخۆشی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە، چەندین کەس لە شارە جیاوازەکانی هەرێم برینداربوون و برینی بەشێکیان سەختە و لەژێر چاودێری چڕدان، ئەو تەقەکردنە هەڕەمەکییانە لەکاتێکدایە، بەشێک لەتەقەکەرەکان ناسراون و بەپێی زانیارییەکانیش هیچ دۆسێیەک لەسەر تەقەکەرەکان نەکراوەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی حزبەکانی دەسەڵات بەخۆشی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە، چەندین کەس لە شارە جیاوازەکانی هەرێم برینداربوون و یەکێک لەو بریندارانە منداڵێکی ١١ ساڵانە و دانیشتووی رانیەن.

هاوکات کەسوکاری ئەو منداڵە تەمەن ١١ ساڵانە بە ئێن ئاڕ تیان وت، بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی بەخۆشی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە، حزبەکانی دەسەڵات بێگوێدانە سەلامەتی خەڵک تەقەیان بەهەموولایەکدا کردوووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی فیشەکێک بەرشانی منداڵەکە کەوتووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.













گەلەری