سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێنج ئەندامی خێزانێک برینداربوون

PM:06:50:12/11/2025

9104 جار خوێندراوەتەوە

لە سنووری باوەنووری سەر بە کەلار لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس برینداربوون، نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاریش دەڵێت، سەرجەمیان ئەندامی یەکخێزانن و برینی دووانیان سەختە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە باوەنوور بڵاویکردەوە، رووداوەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و دوای رووداوەکەش دەستبەجێ تیمێکی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە گەیشتوونەتە سەر رووداوەکە و بریندارەکانیان گواستووەتەوە بەشی فریاکەوتن، لەئیستاشدا پزیشک و کارمەندەکانیان سەرقاڵی چارەسەر کردنیانن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا کراون لەسەر پردی ئاوەخێری وەرگەڕاوە، بەڵام نەکەوتووەتە خوارەوە لە پردەکە، ئۆتۆمبێلەکە حەوت کەسی تێدابووە، پێنچ کەسیان بریندارن و برینی دوانیان سەختە.

باسی لەوەشکرد، ئەو کەسانە بەنەتەوە عەرەبن و ئەندامی یەک خێزانن.













گەلەری