سەردێڕ:

وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى عێراق (پارتى): هیچ وادەیەک دیارى نەکراوە بۆ ناردنى مووچە

PM:02:38:12/11/2025

1756 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى عێراق لە پشکى پارتى وتی، هیچ رۆژێک و هیچ وادەیەک دیارى نەکراوە بۆ ناردنى مووچەى مانگى نۆ.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لەدوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراقدا؛ لەبارەی وادەی ناردنی مووچەی مانگی نۆ لە دوای هەڵبژاردن، بەنگین رێکانى، وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى عێراق لە پشکى پارتى، میدیای حزبەکەی وت، هیچ رۆژێک بۆ ناردنی مووچە دیاری نەکراوە.

وتیشی، کە تا ئێستا هەندێک کێشەی لەبارەی مووچەوە ماوە، بەڵام خەریکی چارەسەرکردنیانن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، مووچەخۆرانی هەرێم لە مانگی یازدەدا چاوەڕوانی مووچەی مانگی نۆ دەکەن، بەو هۆکارەی کە حکومەتە ماوەبەسەرچووەکە تەنها چەند مووچەیەکی نارد و رێکەوتنەکەشی کە لەگەڵ بەغدا کردبووی، تەنها بۆ سێ مانگ و بۆ هەڵبژاردنەکانی واژۆی کرد.













گەلەری