PM:01:20:12/11/2025
3812 جار خوێندراوەتەوە
بەلەمێکی کۆچبەران بە نزیکەی ٦٠ کەسەوە ژێرئاو کەوت و لایەنی کەم سێ کۆچبەریان گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردەوە، بەلەمێک ٥٩ کۆچبەری تیادابووە و بەهۆی هەڵکردنی بایەکی بەهێزەوە ژێرئاو کەوتووە و هەر زوو هێزەکانی پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
باسیان
لەوەشکرد، کە توانراوە ٥٦ کۆچبەر رزگار بکرێن و تەرمی سێ کەسی دیکەش دۆزراوەتەوە.
بەپێی
ئامارەکانی کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری کۆچبەران، لە سەرەتای
ئەمساڵەوە تا ئێستا هەزار و ٧٠٠ کەس لە رێگەکانی کۆچی نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست
و رۆژئاوای ئەفریقا گیانیان لەدەستداوە.