PM:12:56:12/11/2025
1108 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما بەردەوامە لە نزمبوونەوە و لە ناوچەکانی گەرمیان دەگاتە ٣٠ پلەی زیلیزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەهەندێک ناوچە دەگۆڕیت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
لەبارەی سبەینێش دەڵێت، ئاسمان
نیمچە هەور بۆ پەڵەور و ساماڵ دەبێت، پلەی گەرماش کەمێک نزمتر دەبێتەوە و
لە ناوچە شاخاویەکان بە یەک بۆ دوو پلە نزمتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : ٢٧
پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٥
پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٦ پلەی
سیلیزی
زاخۆ : ٢٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٢٨
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٦
پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٦
پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٠
پلەی سیلیزی