AM:11:43:12/11/2025
1124 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو بە هەسەدە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا، پابەندبوونی خۆی بە هاوبەشکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە دەوڵەتی سوریا دووپاتکردووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مەزڵوم عەبدی دەڵێت، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا، ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەحمەد شەرعی سەرۆک کۆماری سوریا و سەرۆکی ئەمریکایان تاوتوێ کردووە.
دەشڵێت، پابەندن
بە خێراترکردنی پڕۆسەی هاوبەشکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە دەوڵەتی سووریا.