سەردێڕ:

پشووی قوتابخانەکان سبەینێش بەردەوام دەبێت؟

AM:11:14:12/11/2025

1672 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بەهۆی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقەوە پشووی فەرمی ناوەندەکانی خوێندن راگەیەندرا؛ وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، سبەینێ پشووەکە کۆتایی دێت و دەوامی فەرمییە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە وتی، کۆمسیۆن بەپێی رێکارەکانی لە ئەمڕۆوە دەستدەکات بە کۆکردنەوە و بردنەوەی ئامێرەکانی لە قوتابخانەکان و لە سەبینێوە دەوامی قوتابخانەکان ئاسایی دەبێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە بەکارهێنانی قوتابخانەکان وەک بنکەی دەنگدان نزیکەی هەفتەیەکە پشووی فەرمییە و دەوامی سەرجەم قوتابخانەکان راگیراون، بڕیارە سبەینێ دەست بە دەوام بکرێتەوە.













گەلەری