سەردێڕ:

فڕۆکەیەکی تورکیا کەوتەخوارەوە و ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا

AM:10:26:12/11/2025

1612 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی تورکیا دەڵێن، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی تورکیا بە ٢٠ سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی تورکیا بە ٢٠ سەرنشینەوە لە نزیک سنووری ئازەربایجان لە خاکی جۆرجیا کەوتە خوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

میدیاکانی تورکیا وتیشیان، تا ئێستا هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە نازانرێت ووەزارەتی بەرگری تورکیاش دەڵێت، بەهۆی کەوتنەخوارەوەکەوە سەرجەم سەرنشینەکانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە.

دەشڵێت، ئەو فڕۆکەیەی کەوتووەتە خوارەوە لە جۆریC-130لە رێگەی گەڕانەوەدا بووە بۆ تورکیا.













گەلەری