AM:09:12:12/11/2025
1476 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی عێراق لەبارەی کەشی کۆتایی هەفتەوە دەڵێت، لە کۆتایی هەفتەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسی دەڵێت، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە کەشی پاییزە روو لە ناوچەکە دەکات و بارانبارین دەستپێدەکات و تا ناوەراستی هەفتەی داهاتوو بەردەوامدەبێت.
کەشناسی دەشڵێت، بارانبارینەکە زیاتر ناوچەکانی خۆرئاوا و باکووری وڵات
دەگرێتەوە بەشێوەی پچڕپچڕ دەبێت.
وتیشی، ئەگەری بەفربارین هەیە لە ناوچە بەرزە شاخاوییەکان و پلەکانی گەرماش
بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە بەتایبەت لە بەرەبەیان و کاتەکانی شەودا.