PM:11:43:11/11/2025
7292 جار خوێندراوەتەوە
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، رێژەی بەشداری هاوڵاتیان لە دەنگدانی گشتی و تایبەت ٪٥٥ـی تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق وتی، دوای گەشتنی ئەنجامی رێژەی ٪٩٩.٧ ی وێستگەكانی دەنگدانی گشتیی، لەکۆی ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٣٣ دەنگدەر، ژمارەی دەنگدەران گەشتووەتە ١٠ ملیۆن و ٨٩٨ هەزار و ٣٢٧ دەنگ و رێژەی بەشداریکردن گەشتووەتە ٪٥٥.
دەشڵێت، رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەتدا گەێشتووەتە ٪٨٢.٥ و لە دەنگدانی گشتی و تایبەت لەکۆی ٢١ ملیۆن و
٤٠٤ هەزار و ٢٩١ دەنگدەر، ١٢ ملیۆن و سێ هەزار و ١٤٣، دەنگدەر دەنگیانداوە.