PM:12:42:11/11/2025
1024 جار خوێندراوەتەوە
نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان "رێکخستنێکی باشی پرۆسەی دەنگدانی نیشانداوە." دووپاتیکردەوە "ئەمڕۆ فێستیڤاڵێکی دیموکراسییە کە هەموو عێراقییەکان یادی دەکەنەوە."
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، محەمەد حەسسان، نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە میانی سەردانیکردنی ژمارەیەک بنکەی دەنگدان لە بەغدا پایتەخت وتی، "بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان بنەمای چەسپاندنی دیموکراسییە."
دووپاتیشی
کردەوە،"عێراقییەکان دووبارە جەخت دەکەنەوە کە دەنگی هاوڵاتی سەرچاوەی شەرعییەتە"
و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە
هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕازییە و بە دەستی عێراقییەکان بەڕێوەدەچێت."
ئەوەش دوای
ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق
دەستیپێکرد و هاوڵاتییان روویان لە ناوەندەکانی دەنگدان کردووە.