PM:12:16:11/11/2025
1236 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق چەند ئاگادارییەکی گرنگی لەبارەی هەڵبژاردن و شێوازی دەنگدانەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پەنجەمۆری دەنگدەر نابێت بەر پەڕەی دەنگدان بکەوێت، هەروەها نابێت بە هیچ شێوازێک پەڕەی دەنگدان بنوشتێنرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئاگادارییەکدا بلاویکردەوە، نابێت هیچ کەسێک دوو جار قەڵەمی دەنگدان بخاتە سەر پەڕەی دەنگەکەی، ئەگینا دەنگەکەی دەسوتێت، یەک جار کاڵ بووەوە کێشە دروستنابێت، بەڵام ئەگەر تۆخبکرێتەوە دەنگەکە دەسوتێت، دەنگدەر لەو کاتەدا دەتوانێت داوای گۆرینی پەڕەکەی بکات.
کۆمسیۆن ئاماژەی
بەوەشکردووە، پەنجەمۆری دەنگدەر نابێت بەر پەڕەی دەنگدان بکەوێت، هەروەها نابێت بە
هیچ شێوازێک پەڕەی دەنگدان بنوشتێنرێتەوە.
هاوکات جومانە غەلای، وتەبێژی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەکردووە، ئەو هاوڵاتییانەی
تاوەکو ئێستا کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە، دەتوانن تاوەکو پێش کۆتاییهانی
پرۆسەی دەنگدان کارتی دەنگدانیان وەربگرنەوە.